رەوشی سەقا

ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و كەشەكە سارد دەبێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كەشناسیی هەرێمی كوردستان رەوشی سەقای بڵاوكردەوە و پێشبینییەكان بۆ ئەوە دەچن كەشەكە بەراورد بە دوێنێ كەمێك سارد دەبێت و پەڵەهەور لە ئاسمان پەیدا دەبن.

بەپێی داتا و پێشبینییەكانی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچەش نیمچەهەور دەبێت.

خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت بە خێرایی (10-15) کم/کاتژمێر، هەروەها ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت.

پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ هەندەك سارد دەبێت و ئاگاتان لەخۆبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر : 19

سلێمانی : 18

دهۆک : 18

زاخۆ : 20

کەرکوک : 21

هەڵەبجە : 19

سۆران: 18

ئاکرێ : 18

ئامێدی: 14

گەرمیان : 23

حاجی ئۆمەران: 9

کەشوهەوای رۆژانی جەژن و رۆژی جیهانی شانۆ بوو

کەشوهەوای رۆژانی جەژن و رۆژی جیهانی شانۆ بوو