یەکێکیان پێشمەرگەیە
لە رووداوەکانى گوندى لاجان؛ 11 بریندار هەیە و دوانیان لە ژێر چاودێرى چڕدان
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
لە گرژیى و ئاڵۆزییەکانى چەند رۆژى رابردووى گوندى لاجان، 11 کەس بریندار بوون و برینى دوو کەسیان سەختە و لە ژێر چاودێڕى چڕدان.
سەرچاوەیەک لە تەندروستى هەولێر، وردەکارى بریندارەکانى رووداوەکانى گوندى لاجانى بۆ 964 ئاشکرا کرد و وتى،”لە رووداوەکاندا 11 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانى هەولێر کە دوو لە بریندارەکان لە بەشى چاودێرى چڕن لە فریاکەوتنى رۆژئاوا، یەکێکیان پێشمەرگەیە و ئەندامى هێزە ئەمنییەکانە، ئەوەى تر هاوڵاتییەکە”.
ئاشکراشى کرد، نۆ لە بریندارەکان هێندراونەتە نەخۆشخانەى ئیمێرجنسى، پێنج لەو بریندارانە نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و رەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە، سێ لە بریندارەکان دوانیوەڕۆ نەخۆشخانە جێدەهێڵن و بریندارێک دەمێنێتەوە کە دۆخى باشە، بەڵام پێویستى بە چارەسەرى زیاترە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشى کرد، بە کۆى گشتى ئەو 11 بریندارە، زیاتر 15 نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدراوە.
هەر لە رووداوەکانى گوندى لاجاندا، شۆفێرى بارهەڵگرێک کە دانیشتووى شارى کەرکوک بوو، لە ناوەڕاستى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بە گولـلە پێکرا و گیانى لەدەستدا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح