مەرجێکی نوێیە
لەمەودوا ئەوەی لە عێراق بیەوێت دابمەزرێ یان پۆستی نوێ وەربگرێت پێویستە پشكنینی مادده‌ی هۆشبه‌ر بکات
964+
فەرهاد حەسەن
عێراق مه‌رجێکی نوێی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە دەیانەوێت لە دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت دابمەزرێن ئەویش ئەوەیە پێویستە پشكنینی مادده‌ی هۆشبه‌ر بکات.
بەپێی ماددەی (32)ی یاسای ژمارە (50)ی ساڵی 2017ی لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كان باس لەوە دەکات کە (هەرکەسێک مادەی هۆشبەر به‌كاربهێنێت یان ماددە هۆشبەرەکان هاوردە بکات و به‌رهه‌می بهێنێت، هەڵیبگرێت، یان بکڕێت، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەی کە لە یه‌ك ساڵێک کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، جگه له پێبژاردن كه له پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و له 10 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فه‌رمانێكی بڵاوكرده‌وه بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و داموده‌زگا و پارێزگاكان و رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی پۆست وه‌رده‌گرن یان تازه داده‌مه‌زرێن، پشكنینی مادده‌ی هۆشبه‌ریان بۆ بكرێت.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، “له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی (7/3)ی یاسای خزمه‌تگوزاری شارستانی ژماره (24ی ساڵی 1960) كه هه‌مواركراوه، نابێت هیچ كه‌سێك پۆسته حكومییه‌كان وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر له پشكنینی پزیشكی ده‌رنه‌چوبێت و نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامی جه‌سته‌یی و ده‌رونی هه‌بێت كه رێگری له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره بكات كه بۆی دیاریكراوه، پاشان به بڕیاری ده‌سه‌ڵاته پزیشكییه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌پێی سیسته‌مێكی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت”.
هەر بەپێی فەرمانەکە “داواكاری دامه‌زراندن ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات كه بیسه‌لمێنێت دووره له به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و مادده ده‌رونییه‌كان له كاتی داوای فۆڕمی دامه‌زراندنی ئه‌لیكترۆنی بۆ دامه‌زراندن، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كه پێشكه‌ش نه‌كرێت، ئه‌وا فۆڕمی داواكارییه‌كه پشتگوێ ده‌خرێت”.