"سه‌رچاوه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه"
نزیكه‌ى 1000 بازرگان و به‌كارهێنه‌رى مادده‌ى هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراون
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
بە سەرپەرشتی دادوەر و بە ئامادەبوونی لێژنەیەکی هاوبەش لە ئاسایش، گومرگ و پزیشکان، زیاتر له 130 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر له‌هه‌ولێر له‌ناوبران، به‌پێی ئامارێكى فه‌رمیش له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ نزیكه‌ى هه‌زار بازرگان و به‌كارهێنه‌رى ئه‌م داه‌یه له‌هه‌رێم ده‌ستگیركراون.
نەقیب ئەرکان عومەر، بەرپرسی راگەیاندنی له بەشی ماددە هۆشبەرەکان، بە 964ـی راگەیاند، لیژنە هاوبەشەکان توانیان زیاتر لە 130 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر له‌رێكه‌ى سوتاند له‌ناوببه‌ن.
وتیشی “له‌ناوبردنى ئه‌م مادده‌یه به شێوه‌ى زانستى و یاسایی ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن دادوه‌رى تایبەتمه‌نده‌وه بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر ده‌درێت”.
به‌پێی ئامارێكى فه‌رمى ئه‌م به‌شی مادده‌ى هۆشبه‌ره‌كان به 964ـى داوه، لەماوه‌ى شەش مانگی یه‌كه‌مى ئەمساڵدا 949 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە هەولێر و دهۆک دەستگیرکراون کە بەشێکیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و بەشێکیشیان لەدەرەوەی هەرێمن و بە مەبەستی بازرگانی بەو ماددانە هاتوونه‌تە هەرێم.
نەقیب ئەرکان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان به‌ته‌نیا نایانه‌وێت مادده هۆشبه‌ره‌كه له‌ناو ببه‌ن، به‌ڵكو مەبەستیان وشککردن و بنبڕکردنی هاوردەکردنی ماددەی هۆشبەرە لە کوردستان، چونکە وەک خۆی وتی، “لێرە ماددەی هۆشبەر بەرهەم ناهێندرێت و سه‌رچاوه‌كه‌شی له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان نییه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن