دوو جۆر ئۆتۆمبێلن

پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بۆ مامۆستایان دەستیپێکردەوە

964+

رێباز خدر – هەولێر

پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوازی قیست بە مامۆستایان دەستپێکردەوە  دوای ئەوەی ماوەیەک کارەکانی وەستابوو، ئاندامێکی سکرتاریەتی مامۆستایانیش دەستپێکردنەوەی ئەمجارەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای جیلی – باجگر دوو جۆر ئۆتۆمبێل بە شێوازی قیست دەدەن بە مامۆستایان.

ئاودێر مەربین حەننا، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە 964 ی وت، لەگەڵ کۆمپانیای جیلی باجگر گەیشتوینەتە ڕێککەوتن بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوازی قیست بۆ هەر مامۆستایەک کە بیەوێت ئۆتۆمبێل رابکێشێت.

وتیشی “دوو جۆر ئۆتۆمبێلن، کە نرخەکانیان 19 ملیۆن 600 هەزار و   22 ملیۆن و 500 هەزارە بە  پێشەکی پێنج ملیۆن دینار”.

پێویستە ئەو مامۆستایە خاوەنی هەژماری من بێت لە بانکی جیهان، دوو کەفیلی هەبێت یەکێکیان کەفیلی حکومی ئەوەی تریان کەرتی تایبەت بێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان كرایه‌ ئەندامی ئە...

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان كرایه‌ ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە

یەکێتی مامۆستایانی جیهان ژمارەیەک قوتابخانەی سلێمانی ...

یەکێتی مامۆستایانی جیهان ژمارەیەک قوتابخانەی سلێمانی نۆژەندەکاتەوە