چاپی پێنج هەزار و هەزار دیناری عێراق نیشاندەدات _ وێنە: 964
وەزیری پەروەردە ئاشکرای کرد
کرێی هەر وانەیەکی وانەبێژان کرا بە چوار هەزار دینار
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بەبڕیاری سەرۆکی حکومەت کرێی هەر وانەیەکی مامۆستای وانەبێژ، لە دوو هەزار دینارەوە بۆ چوار هەزار دینار زیاد کرا.
لەسەرەتای ئەمساڵی خوێندنیشەوە بۆیان حساب دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 1.12.2025، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە فەیسبووکەکەی خۆی نوسیوویەتی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پاڵپشتیی مامۆستایان رەزامەندای دا بە زیادکردنی کرێی وانەبێژیی لە دوو هەزار دینارەوە بۆ چوار هەزار دینار بۆ هەر وانەیەک.
ئەوەش بۆ ئەو مامۆستایانەی میلاک و گرێبەستن کە لەسەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لە وانە وتنەوە، واتا لەسەروو 24 بەشەوانەی قۆناغی بنەڕەتی و 22 بەشەوانەی قۆناغی ئامادەیی وانەیان هەیە.
وەزیری نوسیوویەتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەو زیادەیان بۆ حساب دەکرێ و ئەمڕۆ دووشەممە، لە وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ دەردەچوێندرێت.
دەقی بڵاوکراوەکەی وەزیری پەروەردە؛
سوپاس بۆ جەنابی سەرۆکوەزیران :
ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ پاڵپشتیی مامۆستایان ڕەزامەندای دا بە زیادکردنی کرێی وانەبێژیی لە دوو هەزار دینارەوە ( ٢٠٠٠) بۆ چوار هەزار دینار (٤٠٠٠) بۆ هەر وانەیەک ، بۆ ئەو مامۆستایانەی میلاک و گرێبەست کە لەسەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لە وانە وتنەوە، واتا لەسەروو ٢٤ بەشەوانەی قۆناغی بنەڕەتی و ٢٢ بەشەوانەی قۆناغی ئامادەیی وانەیان هەیە.
لەسەرەتای ئەمساڵی خوێندنیشەوە بۆیان حساب دەکرێت .
ئەمرۆ لە وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ دەردەچوێندرێت.