هێشتا دەستى پێنەکردووە

دابەشکردنى موچە زیاتر دواکەوت

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلیمانى

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ دابەشکردنى موچە دەستپێبکات، دواتر راگەیەندرا بەهۆى دواکەوتنى گەیشتنى پارە بۆ بانکەکان، دابەشکردنى موچە دەکەوێتە کاتژمێر 1ـى پاشنیوەڕۆ، بەڵام وا نزیکەى کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆیە، هێشتا دابەشکردنى موچە دەستى پێنەکردووە.

لە بانکى مەڵکەندى سلێمانى کە موچەى خانەنشینانى لێ دابەشدەکرێت، ژمارەیەکى زۆر لە خانەنشینان لە کاتژمێر 5ـى بەیانى زووەوە لەبەردەمى بانکەکە وەستاون و چاوەڕێى وەرگرتنى موچەن.

ئەوان چاوەڕێ بوون کاتژمێر 1ـى پاشنیوەڕۆ دابەشکردنى موچە دەستپێبکات، بەڵام کاتژمێر 1:00 تێپەڕى و خانەنشینان هەر لە چاوەڕوانى موچەدان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە شارەزوور 139 خانەنشین ماون فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەو...

لە شارەزوور 139 خانەنشین ماون فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە