بزانە عەیارە 21 بەچەندە؟

زێڕ زیاتر گران بوو و هەر مسقاڵێک 5000 دیناری دیکەی چووەسەر

964+

شۆڕش قادری

دوو رۆژە نرخی زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆش هەر مسقاڵێک پێنج هەزار دیناری دیکەی چووەسەر.

ئەمڕۆ شەممە 29.11.2025 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4218 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار و 800 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 845 هەزاری دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە 840 هەزار دینار بوو.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 885 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 845 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 725 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

هەفتەیەکە نرخی زێڕ جێگیرە و لە ئاستێکدا وەستاوە

هەفتەیەکە نرخی زێڕ جێگیرە و لە ئاستێکدا وەستاوە

نرخی ئۆنسەی زێڕ لە دوێنێوە نزیکەی 100 دۆلار چووەتە سەری

نرخی ئۆنسەی زێڕ لە دوێنێوە نزیکەی 100 دۆلار چووەتە سەری