ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی غاز - وێنە؛ ئەرشیفی 964
قایمقامیەتی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە:
“غازێکی زۆر بەردەستە لە کارگەکان و هەموو رۆژێک دابەش دەکرێت”
شۆڕش قادری
هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، خەمی کەمی غازتان نەبێ، خەزانی کارگەکان پڕن و هەموو رۆژێک غاز دابەش دەکرێت.
لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەڵێت، کە بڕە غازێکی زۆر بەردەستە لە کارگەی غازەکانی سنووری پارێزگاکەمان و هیچ جۆرە گرفتێک نییە لە رووی دابەشکردنی غازەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، خەزانەکان پڕن و هەموو رۆژانی هەفتە غاز دابەشکردن لە کارگەکاندا هەیە.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی رابردوو، هێرش کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ و 2700 بۆ 3000 مێگاوات کارەبای کوردستان کەمبووە و کارەبای نیشتمانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان کوژایەوە، دواتر هاوڵاتیان خەمی ئەوەشیان لێ پەیدا بوو کە غازیش کەم ببێتەوە و نەمێنێت.