52 نه‌خۆشن
چوارەم کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم كران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چوارەم کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى موخى ئێسك بۆیان ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریمى كوردستان كرا و ژماره‌شیان 52 نه‌خۆش.
وەزارەتی تەندروستی بڵاویكرده‌وه، ناردنى ئه‌م نه‌خۆشانه لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانه و كۆى گشتى نه‌خۆشه‌كان و ئه‌وانه‌شی هاوه‌لیانن 52 كه‌سه، ئه‌مڕۆ له ریگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولیره‌وه بۆ ده‌ره‌وه ناردران.
نه‌خۆشه‌كان به‌ر له‌وه‌ى ره‌وانه بكرین، پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و رێکارەکانی زانستیان بۆ كراوه و حكومه‌تیش تەواوی خەرجیەکانی چوون و هاتنەوە و مانەوە و پشکنینەکان و نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان لەسەر بودجەی پێویستی دابین‌کراو له‌ئه‌ستۆگرتووه، كه بڕه‌كه‌ى نزیکەی 11 ملیار دیناره.
به‌پیی پلانه‌كه‌ى حكومه‌ت ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی نه‌خۆشه‌كانى بۆ ده‌نیردرێن خاوەنی متمانەی نێودەوڵەتی JCI .
وەزیری تەندروستی وتویه‌تى، لە ئێستادا 172 هاوڵاتی لە نەخۆشخانەکانن و لە رۆژانی داهاتووش کاروانی پێنجەم لە تووشبووان و هاوەڵەکانیان بەڕێدەکرێن بۆ هەمان مەبەست.