شکۆ فیتک "دەمەوێت نووسین بە سینەما ببەستمەوە"
لە سلێمانی هاتووەتە هەولێر و بە دوو رۆمان بەشداری پێشانگای کتێبی کردووە
964+
عهبدولعهزیز خالند – ههولیر
شکۆ فیتک، نوسەرێکی گەنجی شاری سلێمانییە، هاتووەتە هەلێو بە دوو کتێبی رۆمان بەشداری لە چوارهمین پیشانگاى كتێبی ئاشتى کردووە، دەیەوێت لە بوارەکەی خۆیدا نووسین بە هونەری سینەما ببەستێتەوە و دەشڵێت، بێارە یەکێک لە رۆمانەکانی بکرێتە فیلمی سینەمایی.
شکۆ، تەمەنی 25 ساڵە خاوەنی دوو رۆمانی کوردیە بەناوەکانی تاریکترین و یەلیسمى دەمارەکان لەناو پێشانگاکە بە 964ـى وت، نووسەر هەر نوسەرە لە هەر تەمەنێک دابێت و پێشیوایە کە نوورەکان بە گشتی ژمارەیان کەمە.
بۆ ئەو رۆمانەشی کە دەکرێتە فیلم دەڵێت “بڕیارەکە وایە کە لە ساڵی داهاتوو وەکو فیلمێکی سینەمایی بەرهەم بهێندرێت”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن