"وەستا گەرم و گوڕە"
قورگی شێری ئەمجارە لەژێر ئۆتۆمبێلەوە دەست پێدەكات
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
قورگی شێری ئەمجارە لەژێر ئۆتۆمبێلەوە دەست پێدەكات و پێدەچێت ئەحمەد لەگەڵ وەستا مورتاح بووبێت و دەڵێت، پیاوێکی گەرم و گوڕە و قسەی خۆشە.
کۆڵنادات و بەردەوامە، ئەمجارەیان ئەحمەد شەمزینی پەیامنێر چوەەتە ناوچەی پیشەسازی باشوور (سناعەی رێگای مەخموورە) و بووەتە شاگردی وەستا عەوڵا رەش وەستایەكی قسە خۆش و ئاوەدانە، ماوەی 30 رەشی دەستی و خاوێن نەبووەتەوە وەك خۆی دەڵێت، یەك رۆژ دەستەوانەشی بەكارنەهێناوە و نزیکەی 10 وەستا لەبن دەستی فێرە كارەكە بوون.
رۆژێکی تەواو لەگەڵ کارەکەی بەردەوام دەبێت، وەستا هەر زوو دەیخاتە سەر کارەکە و سپانەکانی پێ دەهێنێت و فێری دەکات، حەقدەستەکەشی تەنیا 10 هەزار بوو.
وەستا و پەیامنێر لە کۆتایی پێکەوە چایەکیان خواردەوە و دەمەتەقێیەکی خۆشیان کرد، وەستا وتی، ئیشەکەم خۆشدەوێت و تەمەنیش بگەرێتەوە هەمان کار دەکەم و ناتوانم بێ ئیش بم و رۆژێ دانیشتم لە ماڵەوە دنیا خراپ دەبێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح