قوڕگی شێر

پاسەوانی گەراجێک: ئەگەر ناچاری نەبێت ئەو کارە ناکەم

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

مەینەتی و قورسییەکانی کاری پاسەوانی زۆرن و ئەوەی نەیدبێ نازانێ، پەیامنێرە چالاکەکەی پڕۆگرامی قوڕگی شێر ئەمجارەیان بووەتە پاسەوانی 10 گەراج و پێمان دەڵێت، زەحمەتییەکان چین و چۆن گوێیەکانی لە سەرمان سڕ بوون.

ئەحمەد شەمزین نابێت لەم کارەی بخەوێت و مەرجی سەرەتای كاركردنە بە شەو هێواش هێواش دەڕوات و كەشەكەی سارد دەبێت، ناچار دەبێت ئاگرێک بکاتەوە و خۆی گەرم بکاتەوە.

لە نیوەی كارەكە پاسەوانەكە دێتە لای ئەحمەد و كۆمەلێك گفتوگۆ دەکەن، ئەو پاسەوانە تەواو نارەحەتە بەكارەكە و بۆ 964 دەڵێت یەك ساڵە بە شەو نەخەوتووم ناچاری نەبێت ئەو کارە ناکەم و كچی گەورەم هەیە لەماڵەوە بەجێیناهێڵم.

دوای 12 کاتژمێر کارکردن و بە پێوە وەستان و نەخەوتن خۆرهەڵات، بەڵام كۆتایی كارەكە ئەحمەد تەنیا 15 هەزاری دەستكەوت لە قورگی شێر.

پێداچووونەوە: پەری ساڵح