دیمەنی تونێلی پیرمام. وێنە.سۆشیال میدیا
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە خێرا باژۆن
خێرایی رێگاپێدراو لە تونێلی پیرمام بەرز کرایەوە بۆ 80 کم لە کاتژمێرێکدا
964+
شۆڕش قادری
خێرایی رێگاپێدراو لە تونێلی پیرمام بەرز کرایەوە بۆ 80 کم لە کاتژمێرێکدا، شۆفێران لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەتوانن، خێرا باژۆن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بۆ شۆفێران دەڵێت، ” خێرایی رێگاپێدارو لە تونێلی پیرمام بەرز کرایەوە لە 70 کم لە کاتژمێرێکدا بۆ 80 کم لە کاتژمێرێکدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم بڕیارە لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە 27.11.2025 دەچێتە بواری جیبەجێکردنەوە.
لە چەند رۆژی رابردووشدا، لە رێگاکانی سێبیران و جووتسایدی لاوان و رێگای هەولێر – کەرکوک، بەدیاریکراوی لەبەرزە پردی چوارڕیانی جیهان تا بەرزەپردی 120 مەتری، خێرایی رێگەپێدراو لە 60 کم لە کاتژمێرێکدا بۆ 80 کم لە کاتژمێرێکدا بەرزکرایەوە.