داوا لە کارمەندەکان کراوە بگەڕێنەوە دەوام
پەیامنێری 964 لە نزیک کۆرمۆر دوایین زانیارییەکان لەسەر هێرشەکە ئاشکرا دەکات
964+
کاروان ساڵحی – چەمچەماڵ
ئاگرەکەی کێڵگەی کۆرمۆر کۆنتڕۆڵکرا و داوایش لە کارمەندانی کێڵگەکە کراوە، بگەڕێنەوە دەوام.
شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە چەند تەقینەوەیەک روویاندا و ئاگرێكی گەورە کەوتەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.11.2025 پەیامنێری 964 چووە نزیک کێڵگەکە و دوایین زانیاری لەسەر کاتی هێرشەکە و دۆخی ناو کێڵگەکەی وەرگرتووە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا، تاڕادەیەک دۆخی ناو کێڵگەکە هێور بووەتەوە و ئاگرەکەش بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ کراوە، ئیدارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆریش پشووی سەرجەم کارمەندەکانی هەڵوەشاندووەتەوە و داوای لێکردوون، بگەڕێنەوە دەوام.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری