هاوڵاتیان شەویان بەتاریکی رۆژ کردەوە

هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کارەبای کوردستانی کوژاندەوە

شۆڕش قادری

هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کارەبای کوردستانی کوژاندەوە و هاوڵاتیان شەویان بە تاریکی رۆژ کردەوە.

کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی رابردوو، هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و چەند تەقینەوەیەک روویدا و ئاگر بڵێسەی کرد.

دواتر هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، کە هەناردەی غاز بۆ سەرجەم وێستەگەکانی کارەبا راگیراوە، لە هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارەبا کوژایەوە و چەند گەڕەکێکی زۆر بێ کارەبا بوون.

ئەوەی جێی سەرنجە تا ئێستا نە وەزارەتی کارەبا و نەهیچ لایەنێکی فەرمی باسی ئەوەی نەکردووە کە ئەم پچڕانی کارەبایە تا کەی بەردەوام دەبێت و ئاخۆ دیسان موەلیدەی گەڕەکەکان دەکەونەوە ئیش یان نە.