نۆژەن دەکرێتەوە

بەشێکی شەقامی 120 مەتری هەولێر سەر بەرزەپردی رێگای کەرکوک دادەخرێت

964+

شۆڕش قادری

سبەی پاشنیوەڕۆ، بەشێکی شەقامی 120 مەتری هەولێر و بەدیاریکراوی سەر بەرزەپردی رێگای کەرکوک دادەخرێت، شۆفێران ئاگادار بن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت، سبەی پێنجشەممە 27.11.2025 کاتژمێر یەکی دوای نیوەرۆ رێڕەوی دووەمی شەقامی 120 مەتری خێرا سەر بەرزەپردی رێگای کەرکوک دادەخرێت بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە، بەڵام رێڕەوی سێیەم کراوە دەبێت.

پارچە ئاسنێک بووەتە مۆتەکەی شۆفێرانی شەقامی 120 مەتری

پارچە ئاسنێک بووەتە مۆتەکەی شۆفێرانی شەقامی 120 مەتری

بەشێکی شەقامی 120 مەتری نۆژەندەکرێتەوە 

بەشێکی شەقامی 120 مەتری نۆژەندەکرێتەوە