هونەرمەند خەلیل وەندی لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد – وێنە؛ 964
لە تەمەنی 78 ساڵیدا
هونەرمەند خەلیل وەندی کۆچی دوایی کرد
شۆڕش قادری
هونەرمەندە بەسۆزەکەی کورد و خاوەنی گۆرانی (خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئارامى گیانم)، خەلیل وەندی لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند خەلیل موراد وەندی چەند مانگێک بوو بەهۆی نەخۆشییەوە کەوتبوو سەرجێگا، ئەمشەو چوارشەممە 26.11.2025 لە ماڵەکەی خۆی دڵی لەلێدان کەوت و بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد.
له هه‌شتاكان، گه‌نجان كه گوێیان له گۆرانى (خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئارامى گیانم) ده‌بوو، دڵیان راده‌چڵه‌كیی و حه‌زیان نه‌دەكرد وابه‌ئاسانى گۆرانییه‌كه كۆتایی بێت،چونكه قسه‌ى ناو دڵى ئه‌وانى بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌كرد، ئه‌مه سیحرى ئه‌و ده‌نگه پڕ سۆزه بوو كه هونه‌رمه‌ند خه‌لیل وه‌ندى زیاتر له 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتویه‌تى و ئێستاش گۆرانییه‌كه به نه‌مرى ماوه‌ته‌وه.
خەلیل موراد وەندی لە ساڵی 1947 لە گوندی سەی برزوی قه‌زاى خانەقین لە خێزانێكی هەژار لەدایك بووە، یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە لەسەر دەستی مامۆستا عەلی مەردان هاتۆتە ناو دنیای هونەر و چەندین ئالبۆم و گۆرانیی بەناوبانگی هەیە کە تا ئێستاش، لەسەر زاری خەڵک دەوترێنەوە.