ئەمڕۆ تێدێکس نیشتیمان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
+964
ئەمڕۆ شەشەمین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتیمان، بە بەشداری 40 گەنجی خاوەن فیکر و پرۆژە، لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
جگە لەو 40 گەنجە، 14 کەسی دیکە وەکو قسەکەر بەشدار دەبن.
بەپێی زانیارییەکان، لە تێدێکسی ئەمساڵ جگە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاشەوە میوان بەشدارییانکردووە.
پێشبینی دەکرێت، زیاتر لە هەزار کەس وەکو بەشداربوو لە ئیڤێنتەکەدا بەشداریی بکەن.