بە هەماهەنگى لەگەڵ ئاسایشى هەرێم

چوار دا*عش* دەستگیر کران

وریا فەتاح

دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق بڵاوى کردەوە کە بە هاوکارى لەگەڵ ئاسایشى هەرێمى کوردستان، “چوار تی*رۆر*یستى دا*عش*”یان بە مادەى چواری تی*رۆ*ر دەستگیرکردوون، کە لە بوارى دروستکردنى چەک و تەقەمەنى کاریان کردووە.

بەپێى راگەیەندراوى دەزگاکە، دوو داواکراوەکان کە شارەزا بوون لە بوارى گەشەى سەربازى و بەرهەمهێنانى چەک و لە دروستکردنى موشەکى کاتیۆشا کاریان کردووە، لە ویلایەتى بەناو ئەنبار دەستگیرکراون.

لەبارەى دوو تۆمەتبارەکەى دیکەشەوە کە لەلایەن دەزگاکەوە دەستگیرکراون، باس لەوە کراوە کە لە دانپێدانەکانیاندا ئاشکرایان کردووە کە ویلایەتى بەناو نەینەوا و دیجلە، چەندین هێرشى تیرۆریستیان بۆسەر هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنییەکان ئەنجامداوە.

وەک روونکراوەتەوە، تی*رۆر*یستەکان بە بەڵگەنامەى فەرمییەوە هاتوچۆ و جوڵەیان کردووە، ئەوەش بۆ ئەوەى هیچ گومانێکیان لەسەر دروست نەبێت.

جەختیش کراوەتەوە، رێكارى یاسایى پێویست بۆ سزادانیان لەلایەن دادگاوە گیراوەتەبەر.