پەیامنێری 964 دەستی مامۆستای ژیانی ماچ دەکات
“پەروەردەی دەستی ئەم مامۆستایەم”
964+
ژووری هەواڵ
عەبدولعەزیز خالند پەیامنێری 964 لە هەولێر، چاوپێكەوتنی لەگەڵ مامۆستا خالندی باوكی كردووە، كە یەكێكە لە مامۆستا سەركەوتووەكانی بواری پەروەردە و فێركردن.
مامۆستا خالند بڕیاری دابوو خانەنشین بێت، بەڵام دواتر پەشیمان بووەتەوە و لە كارەكەی بەردەوامە.
ئەو باسی ئەوە دەكات، لای ئەو پەروەردە لە پێش فێركردنە و پابەندیش بووە بە پرەنسیپەكانی كاری مامۆستایی و فێركردن و بۆ ئەمەش نموونەی زیندوو باس دەكات، تەنانەت جارێك لە لایەن وەزیری پەروەردەشەوە خەڵات كراوە.
پەیامنێرەكەی 964 دەستی مامۆستا خالندی باوكی ماچ دەكات و گوڵیشی بۆ بردووە، شانازییش بە باوكی دەكات كە یەكەم مامۆستا و پەروەردەكاری ژیانیەتی.