ئه‌مڕۆ عێراق یارییه‌كی گرنگی هه‌یه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

له‌ خولی لاوانی ئاسیا ته‌مه‌ن ژێر 20 ساڵان، ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رووبه‌ڕووی ئۆزباكستان ده‌بێته‌وه‌، یاریزانێكیشی سزا دراوه‌.

خولی لاوانی ئاسیا له‌ ئۆزباكستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له‌گه‌ڵ تیپی خاوه‌ن یاریگا و میوانداری یاری ده‌كات، یارییەکەش کاتژمێر   17:00 دەستیپێدەکات.

عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مه‌ و له‌ یاری یه‌كه‌میشدا به‌ 2-0 گۆڵ له‌ ئیندۆنیزیای برده‌وه‌.

عیماد محه‌مه‌د ئه‌ستێره‌ی پێشووی عێراق، راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها چۆن خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له‌ 2000 بوونه‌ پاڵه‌وانی ئاسیا.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ یاریزانی لاوانی عێراق شه‌ربل شه‌معون، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ یاریی رابردوو كارتی سووری راسته‌وخۆی وه‌رگرت، فیدراسیۆنی ئاسیا به‌ دوو یاری راگرتن سزای دا.

خولی لاوانی ئاسیا به‌  به‌شداری 16 هه‌ڵبژارده‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون، له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو تیپ ده‌گه‌نه‌ قۆناغی هه‌شت.