وەزارەت وا دەڵێ

سازدانەوەی کارەبا، رووناکی لە ماڵەکانی فەرمانبەرانی هەولێر بڕیوە

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لەماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی چالاکیی سازدانەوەی تۆڕی کارەبا بەشێک لە هاوڵاتیانی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە وەزارەتی کارەبا پێشتر هاوڵاتیانی ئاگادارکردبووە، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی سازدانەوە بۆ گۆڕەڕەکان و تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەکات بۆ دابینکردن و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا.

لە راگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ سێشەممە 25.11.2025 وەزارەتەکە دەڵێت، ئێستا تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی رووناکی کار لەسەر گەڕاندنەوەی کارەبا دەکەن بۆ هاوڵاتیانی گەڕەکی فەرمانبەران، داواکاریشن هاوڵاتیان بەردەوام سەیری نامەکانی مۆبایل بکەن تاکو ئاگاداربن لەوەی کاری سازدانەوە لە ناوچەکەیان ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی کارەبا ستایشی هاوکاری بەردەوامی هاوڵاتیان دەکات و پشوودرێژییان و دەڵێ، “بەرز دەینرخێنن”، هەروەک وتوویەتی، بۆ هەر پرسیارێک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە 1992.

گرفتی کوژانەوەی کارەباکەی سلێمانی تۆزێکی ماوە

گرفتی کوژانەوەی کارەباکەی سلێمانی تۆزێکی ماوە