خێرایى جوتسایدى لاوان لە 60ـەوە کرا بە 80
سێیەم رێگایە لەماوەى کەمتر لە هەفتەیەک
خێرایى لێخوڕین لە شەقامێکى دیکەى هەولێر بەرزکرایەوە
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى هەولێر، ئاگادارى شۆفێران دەکات کە خێرایى رێپێدراو لە رێگاى سێبیران لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکەوە بۆ 80 کیلۆمەتر بەرز کرایەوە.
هاتوچۆى هەولێر لە ئاگادارییەکەیدا بڵاوى کردووەتەوە کە خێرایی رێپێدارو لە رێگای سێبیران لە شەقامی 100 مەتری تا فەرماندەیی زێڕەڤانی بەرز کرایەوە.
بەرزکرنەوەى خێراییەکە لە 60 کیلۆمەتر بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
ئاشکراشى کردووە کە کاتژمێر 6ـى ئێوارەى ئەمڕۆ، بڕیارەکە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەى کەمتر لە هەفتەیەک، هەریەک لە رێگاکانى جوتسایدى لاوان و شەقامى کەرکوک – هەولێر، خێرایى رێگە پێدراویان لە 60 کیلۆمەتر بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەرزکراوەتەوە.