خێراتر باژۆن

خێرایى لە جوتسایدى لاوان لە 60ـەوە کرا بە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک

وریا فەتاح

لە شەقامێکى سەرەکى هەولێر کە پێشتر خێرایى تێیدا 60 کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا، لەمەودوا خێراییەکەى بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بەرزکراوەتەوە.

هاتوچۆى هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە خێرایی رێپێدارو لە شەقامی لاوان، لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزکراوەتەوە.

دەشڵێت: بڕیارەکە ئێوارەى ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00، دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و لەمەودوا دەتوانن لە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا شۆفێرى بکەن.