لە گوندێکی باڵەکایەتی
به كه‌متر له مانگێك كێڵگه‌یه‌كی مین پاككرایه‌وه و راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ى دەکرێتەوە
فەرهاد حەسەن
کاری لابردنی مین بەپێی سروشتی خۆی و بەهۆی بوونی مەترسییەکان لەسەرخۆ بەڕێوەدەچێت، به‌ڵام تیمه‌كانى مینلابه‌رى هه‌ولێر له‌ماوه‌ى كه‌متر له مانگێكدا توانیویه‌تى كێڵگه‌یه‌ك له مین پاكبكەنه‌وه و ئاماده‌ى بكەن بۆ راده‌ستكردنه‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ى، كه جوتیاریكی سنوورى باڵه‌كایه‌تییه.
كێڵگه‌كه به‌دیاریكراوى له سنوورى قه‌زاى چۆمان لە گوندی پیرئۆمەر سەر بە ناحیەی سمیلانه، ده‌زگاى مینى هه‌ولێر به كێڵگه مینى سپیویا C ناساندوویانه، لە رێکەوتی 28.7.2025 كێڵگه‌كه بیندراوه، لە رێکەوتی 13.10.2025 دەستکراوه بە کاری پاکسازی تیایدا و له رێكه‌وتى 20.11.2025 یش لەلایەن تیمی مینلابەری دەستی (DE6) به ته‌واوه‌تى پاككراوه‌ته‌وه.
رووبه‌رى كێڵگه‌كه هه‌زار و 108 مه‌تر دووجاریه، شوێنى كێڵگه‌كه دەکەوێتە نێوان دوو رێگا کە جوتیاران بەکاری دەهێنن و تەنیشت زەوی کشتوکاڵییە، کە سەرچاوەی بژێوی ژیانی خاوەنەکەی و جوتیاری دیكه‌ش سوودی لێدەبینن.
ده‌زگاى مینى هه‌ولێر ده‌ڵێت، لە ئەنجامی کاری پاکسازیدا 29 مینی دژەکەسى لە جۆری (VAR40) و سی پاشماوەی تەقەمەنی جەنگیان لێ دۆزیوەتەوە و لە ناویشیان بردوون و ده‌شڵێت “ئێستا شوێنەکە سەلامەتە بۆ بەکارهێنان و ئاماده‌كراوه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ى به خاوه‌نه‌كه‌ى”.