کوێ ناگرێتەوە؟

لە کەرکوک نیمچە پشوویەک راگەیەندرا

ئەحمەد مستەفا

پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی ساڵیادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا بڕیاریدرا سبەی سێشەممە 25.11.2025  لە فەرمانگەکانی کەرکوک پشووی فەرڕمی بێت.

پشووەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی پارێزگای کەرکوک، کە 964 بینیوویەتی، لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەکانی سەر بە پارێزگا بڕیار دراوە بکرێتە پشووی فەرمی، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.

هەروەها پشووەکە خوێندنگەکان و باخچەکانی ساوایانیش دەگرێتەوە، سەبارەت بە زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان، سەرپشکن لەوەی بیکەن بە پشوو یان نا بەپێی هەڵسەنگاندنی خۆیان.