نرخی نەوت کەمێکی دیکە دابەزی
نرخەکە جێگیرە
بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 62 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
توانا نەقی
نرخی نەوت لەگەڵ پێرێدا کە کۆتا رۆژی هەفتەی بازاڕی جهانی نەوت بوو هیچی وای جیاواز نییە و تەنیە بە یەک دوو سەنت بەرزوونزمی کردووە و نرخەکە جێگیرە و لە 62 دۆلاردایە.
ئەمڕۆ دووشەممە 24.11.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جێهانیی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 58 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی بەڕێژی 0.02٪ بەربووەتەوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش بە 58 دۆلار و 0.5 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و ئەمیش بەڕێژەی 0.01٪ دابەزیوە.
هەفتەی رابردوو، دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی، زیادبوونی 4.4 ملیۆن بەرمیل لە کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکادا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی کۆگای بەرهەمە پاڵاوتەکان ئاشكرا كرد، ئەوەش وای كرد نرخی نەوت سەربەرەوخوار بێتەوە.