"به‌ڵێن دراوه‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوور بگۆڕدرێت"

(هەسەدە) ناوی زیاتر له‌ 70 فەرماندەی بۆ وەرگرتنی پۆست داوه‌ته‌ دیمەشق

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ لیستێكدا ناوى زیاتر له‌ 70 فه‌رمانده‌ى (هه‌سه‌ده‌) بۆ دیمه‌شق نێردراون، بۆئه‌وه‌ى پۆستیان پێبدرێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه‌ كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا له‌نێوان عه‌بدی و شه‌رع یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ئێستاشدا (هه‌سه‌ده‌) له‌ چاوه‌ڕێی وه‌ڵامى دیمه‌شق ده‌كات بۆ لیسته‌كه‌ى.

سەرچاوەیەکی باڵا هەسەدە بە (العربیە)ـی راگەیاند، مانگی رابردوو دوو کۆبونەوە لە دیمەشق ئەنجامدران کە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە بەشداربووه‌ تیادا، دوای ئەوە هەسەدە لیستێکی ناردووە و ناوی زیاتر لە 70 فەرماندەی لەخۆگرتوە بۆ وەرگرتنی پۆست لە ئیدارەی نوێی سوریا.

لە ئێستادا (هه‌سه‌ده‌) چاوەڕوانی وەڵامی دیمه‌شقه‌ سەبارەت بە لیستی ئەو ناوانە چونكه‌ هەردولا لەسەر تێكەڵكردنی دامەزراوەی سەربازی و مەدەنیەكانی دەێرزور رێككەوتون و دیمەشق بەڵێنی هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەك لە دەستوری كاتیی سوریاشی داوە لە بەرژەوەندی كورد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو کۆبونەوەیە بەرهەمدار بوون، هەردولاش گەیشتنە چارەسەری قبوڵکراو سەبارەت بە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریادا و بڕیارە ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور ببێتە بەشێک لە سوپای سوریا، بەو مەرجەی ئەو ئەنجومەنە کە بەشێکە لە هەسەدە، ناسنامە و تایبەتمەندی خۆی بپارێزێت و فەرماندەكانی پلەی سەربازییان پێبدرێت.

ئەو بەرپرسەی (هەسەدە) ده‌شڵێت “ئەنجومەنی مەدەنی دێرەزور لەناو پارێزگاكە تێكەڵ دەكرێت و دەبێتە بەشێک لە ئەنجومەنی پارێزگاکە و بەرپرسەكانیشی پۆستی کارگێڕییان پێبدرێت”.

پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووە، كه‌ ئەم پرۆسەی یەکگرتنە لە پارێزگای رەققەش دووبارە ببێتەوە، بەڵام ئەوەی بووەتە بەربەست لەبەردەم جێبەجێكردنی ئەو پلانە، رێکنەکەوتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق لەسەر ناوێک، هەسەدە ئەمە وەک جۆرێک لە ناوەندی دەزانێت، دیمەشقیش دژایەتی دەکات.

“حکومەتی سوریا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هەموارکردنەوەی ژمارەیەك بڕگەی دەستوری كاتی لەپێناو جێكردنەوەی هەردوو بڕگەی یەکەمی رێککەوتنی مانگی ئازار لە دەستورەکەدا” ئه‌مشه‌ قسه‌ى سه‌رچاوه‌ باڵاكه‌ى (هه‌سه‌ده‌)یه‌ بۆ (العربیه‌).

هه‌رێمى كوردستان پێشنیارێكی فه‌ڕه‌نسایه‌ بۆ كۆبوون...

هه‌رێمى كوردستان پێشنیارێكی فه‌ڕه‌نسایه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شق

وەزیرى بەرگرى سوریا: لەگەڵ مەزڵوم عەبدى رێککەوتین

وەزیرى بەرگرى سوریا: لەگەڵ مەزڵوم عەبدى رێککەوتین

ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاواى كوردستان ئه‌و ناوچه‌ كورديان...

ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاواى كوردستان ئه‌و ناوچه‌ كورديانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یان تێدا روويداوه‌ ‌