ژمارەیەک کارتی نیشتمانی _ وێنە: 964
پەلە بکەن و بڕۆن وەریانگرنەوە
کارتی نیشتمانیی هاوڵاتیانی بەرزنجە گەڕاوەتەوە
964+
شۆڕش قادری
هاوڵاتیانی سنووری بەرزنجە، کارتی نیشتمانییەکانتان گەڕاوەتەوە و هەر ئەمڕۆ دەتوانن بڕۆن وەریانگرنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 22.11.2025 فەرمانگەی کارتی نیشتمانی بەرزنجە لە ناحیەی سرۆچکـی سەربە قەزای سەیدساق ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لە سەرەتای کردنەوەی فەرمانگەکەمان تا رۆژی 2.11.2025 هەر هاوڵاتییەک مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی کردووە لە فەرمانگەکەمان، کارتەکەی گەڕاوتەوە”.
فەرمانگەی کارتی نیشتمانی بەرزنجە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە ئەمڕۆوە ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە.