لهنێوان 911 زانکۆ لە 96 وڵات
زانكۆی راپەڕین ریزبەندی دووەمی رانكی نێوان زانستەکانی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی بەدەستهێنا
964+
فهرهاد حهسهن
زانكۆی ئیدارهى راپەڕین دهڵێت، توانیویانه ریزبەندی دووەمی رانكی نێوان زانستەکانی دامەزراوەی تایمزی بەریتانیا بەدەستبهێنن، كه له ریزبهندییهكهدا زیاتر له 900 زانكۆ له زیاتر له 90 وڵات بهشداریانپێكراوه.
دامەزراوەی تایمزی بەریتانی (Times Higher Education)بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی هاوڕێیانی زانستی شمیدت (Schmidt Science Fellow)، ریزبەندییەکی نوێی نێوان زانستەکانە بۆ چۆنیەتی پشتگیریکردن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی نێوان پسپۆڕیەکان لە زانکۆکان،بڵاوكردووهتهوه.
لە ریزبەندی ئەمساڵدا 911 زانکۆ و دامەزراوە لە 96 وڵات لە سەرانسەری جیهان هەڵسەنگاندن و ریزبەندیان بۆکراوە، تیایدا زانکۆی راپەرین لەسهر ئاستی عێراق لە پلەی سێەمدایە و لە ئاستی هەرێمی کوردستان لە پلەی دووەمدایە.
دهڵێت “ئهوهى بهدهستمان هێناوه ئاستێکی پێوانەیە لە نێوان زانکۆکانی بەشدار لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا”.
میتۆد و شێوازی ریزبەندیەکە لە سێ پایەی سەرەکی پێکدێت:
– Inputs کە لە (19%) خالەکان دەگرێتەوە و ئەویش بریتییە لە پاڵپشتی دارایی و سەرچاوەکان بۆ توێژینەوەی نێوان زانستەکان.
– شێوازی پرۆسێسکردن کە لە (16%) خاڵەکانە بریتییە لە سیستەمی کارگێڕی، شێوازی پاڵپشتی، ئاسانکارییەکان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکان.
– Outputs کە لە (65%) خالەکانە بریتییە لە بڵاوکراوەی نێوان زانستەکان، وەرگێڕانەکان، کاریگەری توێژینەوە، و ناوبانگی تویژینەوەکان. كە ئەمەش بەرزترین خاڵی لەسەرە لەم ریزبەندیەدا چونکە ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی توێژینەوەکان لەم پێوەرەدا دەردەکەوێت.