وه‌زیرى په‌روره‌ده‌ى هه‌رێم:
گەورەترین و ناوازەترین پلاتفۆرممان بۆ پرۆسەی فێربوون لە کوردستان دروستکراوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم ده‌ىڵێت، گەورەترین و ناوازەترین پلاتفۆرمی (دیجیتاڵی کارلێکارانەمان) بۆ پرۆسەی فێربوون لە کوردستان دروستکردووەو تیمی خۆماڵی و بەهاوبەشی رێکخراوی یونسێف كارى له‌سه‌رده‌كه‌ن، دەبێتە وەرچەرخانێکی گرنگی پرۆسەی فێربوون لە کوردستان.
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه به‌پێویستیان زانیوه بۆ نەوەی (ئەلفا) و لە دایکبووانی دوای کۆتایی ئەمساڵ کە بەناوی (بێتا) دەناسێندرێن، نەوەیەکی دیجیتاڵین، سیستمێکی دیجیتاڵی ناوازە و کارلێککەرانەیان بۆ فەراهەم بکەین لە پرۆسەی فێربوون، ئه‌وه‌شمان لەسەر بنەمای چێژبەخشی فێربوون و فێربوون بە کردار Learning by Doing ، بۆ دابین كردوون.
(قوتابخانەکەم) ناوى ئه‌و پلاتفۆرمه‌یه بۆ سیستمی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بە زمانەکانی کوردی (سۆرانی – بادینی) و ئینگلیزی.
وه‌زیر ده‌ڵێت “ئێستا سێ پۆلی خوێندنی تەواو کارایە و پۆلەکانی 4 و 5ـی بنەڕەتیش لەژێرکارکردندان، بۆ کۆتایی ساڵی 2026 هەموو پۆل و قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتی تەواو دەکرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئەو قوتابخانانەی دیاریکراون کە ئەمساڵ ئەزموونکاریی تێدا ئەنجام بدرێت لە زۆرێک لە پارێزگاکان راهێنانیان تەواوکردوە و پرۆسەی راهێنانیش بەردەوامن بۆ ئەو قوتابخانانەی کە زیادمان کردن بۆ پرۆژەکە.
“پلاتفۆڕمه‌كه هەموو بابەت و وانەکانی خوێندنی ناو پۆل دەگرێتەوە و هیچ بابەتێک فەرامۆش ناکرێت” وه‌زیر ئه‌مه‌شی وتووه.
کاری گرنگ و ناوازەی دیکە ئەوەیە کە ئەم پلاتفۆرمە زیرەکی دەستکرد (زانا)ـی تێدایە، کە وەڵامی پرسیاری بابەتە پەروەردەییەکان دەداتەوە، نمونەى هێناوه‌ته‌وه، كه دەتوانی داوای لێبکەیت ئەو بابەتەت بۆ پوخت بکاتەوە، داوابکەی بۆت بکاتە پرسیار و وەڵام، داوابکەیت بە گوێرەی هەرەمی (بلۆم) بابەتەکەت بۆ باس‌بکات، داوابکەیت بابەتەکە بۆ بکاتە بۆشایی و وەڵام و داواش بکەیت کە چ پرسیارێک ئاراستەی مامۆستا بکەیت لەو بابەتە، یان ئەگەر مامۆستا داوای لە قوتابی کرد بابەتێکی بۆ شرۆڤە بکات، زیرەکی دەستکرد (زانا) ڕێنوێنی دەکات کە چۆن وەڵامی مامۆستا بداتەوە.
دووپاتیشیده‌كاته‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان یەکەمین دامەزراوەی فەرمی حکومی خوێندنه لە کوردستان کە زیرەکی تایبەت بە بواری فێربوونی پرۆگرامەکانی خوێندنیان هەیە.
زیاتر روونیده‌كاته‌وه، كه لە پلاتفۆرمەکەدا (ئەرکی ماڵەوە) هەیە کە پۆل و هۆبە و ناوی قوتابیان بۆ مامۆستا ئامادەکراوە و دەتوانێت بۆ قوتابیەک یان چەند قوتابیەکی دیاریکراو یان هەموو قوتابیانی هۆبەکەی ئەرکی ماڵەوە بنێرێت و سەیریشی بکات کە کێ ئەرکەکانی ئەنجامداوە.
هاوکاری ئەو دایک و باوکانەش دەبێت کە وەک پێویست بە پرۆسەی خوێندەواری تێنەپەڕیوون و ناتوانن لەماڵەوە هاوکاری منداڵەکانیان بن.