دیمەنی شەقامێک لە سلێمانی - وێنە: 964
لە یەکشەممەوە
گۆڕەپانی عەلوە کۆنەکەی سلێمانی دادەخرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
گۆڕه‌پانی عه‌لوه‌كۆنه‌كه داده‌خرێ و بەرپرسێکی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێ، بڕیاره له رۆژی یه‌كشه‌ممه 23.11.2025 لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
گۆڕه‌پانی عه‌لوه كۆنه‌كه، به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت.
عه‌قیدی هاتوچۆ شێركۆ ئه‌حمه‌د عه‌زیز، لێپرسراوی هۆبه‌ی خزمه‌تگوزاری له به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی به سایتی فەڕمی هاتوچۆی سلێمانی وتووە، به‌هۆی دروستبوونی لۆد و قهرهباڵەغی به‌تایبه‌ت له ئێواراندا له گۆڕه‌پانی عه‌لوه كۆنه‌كه، گۆڕه‌پانه‌كه داده‌خرێت .
ئه‌و شۆفێرانه‌ی له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌ئاڕاسته‌ی ناوشار ده‌ڕۆن ده‌توانن له گۆڕه‌پانی گۆزهكانهوه بگه‌ڕینه‌وه سایدی به‌رامبه‌ر.
هەروەها بە قسەی ئەو بەرپرسە بێت، ئه‌وانه‌شی له گۆڕه‌پانی گۆزهكانهوه به‌ئاراسته‌ی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود ده‌ڕۆن ده‌توانن یوتێرنی سه‌رو گۆڕه‌پانی عه‌لوه‌كۆنه‌كه بۆ چونه لاینی به‌رامبه‌ر به‌كاربهێنن.