لەوەند و سەهەند خەڵاتكران
دوو برای یاریزانی تایكواندۆ دەیانەوێ بەشداریی ئۆڵمپیاد بكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوو یاریزانی بران لە هەولێر بە ناوەكانی لەوەند و سەهەند شەمسەدین، لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی كراوەی تایكواندۆی قەتەڕ بەشدار بوون و توانیان مەدالیای زێڕ ببەنەوە، ئەمڕۆش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشەوە خەڵات كران.
لەوەند لە كێشی 78 كیلۆگرام مەدالیای زێڕی بردەوە و سەهەندیش لە كێشی 68 كیلۆگرام زێری بەدەستهێنا
هەردوو برا ئاڵای كوردستانیان لە قەتەڕ بەرزكردەوە و نوێنەرایەتیی كوردستانیان كرد.
لەوەند و سەهەند لە چەند ركابەرییەكی دیكەش بەشدار بوونە، بە تایبەتی لە پاڵەوانیەتیی شاریقە لە ئیمارات.
لەوەند و سەهەند بە 964یان راگەیاند، باوكیان پاڵپشتییەكی گەورەیان دەكات و بەردەوام لەگەڵیانە.
هەروەها دەڵێن، ئامانجیان بەشداریی لە ئۆڵمپیاد بكەن و مەدالیای زێڕ بەدەست بهێنن.
هەردوو برا قوتابیین و ئەنجامی باشیان هەیە و ئەمڕۆش لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش خەڵات و رێزلێنانیان پێشكەش كرا و بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكیشدا خەڵاتی داراییشیان پێشكەش بكرێت.