بۆریی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان - فۆتۆ: ئاژانسەكان
دەڵێن، کەشەکە ئەرێنییە
عێراق و تورکیا خەریکی رێککەوتنێکی نوێن؛ بۆ هەناردەی نەوت
964+
ئەحمەد مستەفا
شاندێكی باڵای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ده‌رهێنانی نه‌وت، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا كۆبووه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنی رێگاكانی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو.
به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكانی سۆمۆ و نه‌وتی باكوور ئاماده‌ی دانوستانه‌كه بوون.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق جگە لەوەی ئەوەی ئاشکرا کردووە، باس لەوەدەکات كه دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی هێڵی بۆریی نه‌وتی عێراق بۆ توركیا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19.11.2025، وه‌زاره‌تەکە دەشڵێت، شاندێكی باڵای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ده‌رهێنانی نه‌وت، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا كۆبووه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنی رێگاكانی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه و په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كان له كه‌رتی وزه‌دا كراوه، وەزارەتی نەوت دەڵێت، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كه‌شی دانوستانه‌كان ئه‌رێنی بووه و ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون، هه‌نگاوێكی گرنگن به‌ره‌و داڕشتنی رێككه‌وتنێكی نوێ كه هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێز ده‌كات.
هەروەک، به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه هاوبه‌شه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات، ئەوەش لە كاتێكدایە، پێشتر ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاندبوو، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له ساڵی 1973وه، واژۆ كراوه و له ته‌مموزی 2026 كۆتایی دێت نوێی ناكاته‌وه.