شۆفێران ئاگادار بن

سبەی رێگای نێوان سمیلان و چەند گوندێک دادەخرێت

شۆڕش قادری

سبەی رێگای نێوان سمیلان و نۆ گوند لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەخرێت، شۆفێران ئاگادار بن.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، سبەی پێنجشەممە 20.11.2025، بەهۆی چاککردنەوەی پردی ئاشتی خدر ئاغا، رێگای نێوان سمیلان و گوندەکانی (بێشێ، گەزنە، کاولان، جاوکە، هەبرەسان، چومبرس، دزوک، نزاری، هورێ) دادەخرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، رێگاکە تەنیا سبەی دادەخرێت و داوایش لە شۆفێرانی  ئەو رێگایە دەکرێت، هاوکاری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران و تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای چۆمان بکەن.