دیدارى مەسرور بارزانى لە مێپس
لەبارەى قەرز بۆ گەنجان پڕۆژەیەکى نوێ هەیە
مەسرور بارزانى: دڵنیایى دەدەین بەوکەسانەى لەکەرتى تایبەت ئیش دەکەن خانەنشینى دەیانگرێتەوە
964+
وریا فەتاح
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت دڵنیایى دەدات، ئەوکەسانەى لە کەرتى تایبەت کار دەکەن خانەنشین دەکرێن، دەشڵێت: لەنێوان بانک و گەنجان دەبین بە نێوەندکار بۆ ئەوەى قەرز بدەن بە گەنجان.
لە دیدارێکى تایبەتى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت کە لە دووەم رۆژى شەشەمین کۆڕبەندى ئاشی و ئاسایشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست “مێپس” کە لە شارى دهۆک بەڕێوە دەچێت، باسى کەرتى تایبەت و خانەنشینى ئەو کەسانەکرد کە لەو کەرتە کار دەکەن.
ناوەڕۆکى قسەکانى:
_کەرتى تایبەت لە هەرێمى کوردستان زۆر چالاکە.
_هەموو ئەو پڕۆژانەى دەکرێن کەرتى تایبەت ئەنجامیان دەدات.
_ کەرتى تایبەت دەرفەت دەڕەخسێنێ بۆ نەوەى داهاتوو.
_ بەگەشەکردنى کەرتى تایبەت هەلى کار زیاتر دەبێت.
_ هەندێ شتى بچوک هەن دەبێت بگۆڕێت.
_ بۆنمونە ئەو تێگەشتنەى کە خەڵک دەیەوێت لە کەرتى گشتى کار بکات بۆ ئەوەى خانەنشین بێت.
_کاردەکەین یاساى خانەنشینى کەرتى تایبەتیش بگرێتەوە.
_دڵنیایى دەدەین ئەو کەسانەى لە کەرتى تایبەت کار دەکەن خانەنشین دەکرێن.
پڕۆژەى بوژانەوە:
_حکومەت پاڵپشتى گەنجان دەکات و پڕۆژەیەکمان هەیە بۆ بەناوى بوژانەوە.
_لە رێگەیەوە گەنجان دەتوانن قەرز وەربگرن.
_ ئەو قەرزە جیاوازە لەوەى پێشوتر وەرگیراوە.
_بە بوونى سیستمێکى بانکى، هەوڵ دەدەین بانکەکان قەرز بدەن بە گەنجان، ئەوانیش بەکارى بهێنن بۆ بزنس و خانوو و ئۆتۆمبێل.
_حکومەت دەبێتە گەرەنتیکارى نێوان گەنجان و بانک.