له ناحیه‌ى سیروان
خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌ک گوێی به رێنمایی ژینگه نه‌داوه و درایه دادگا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى سیروانى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌ك كه پێشتر ئاگاداركرابووه‌وه له‌خۆیه‌وه دره‌ختى به‌رده‌م پڕۆژه‌كه‌ى نه‌بڕێتەوە، كه‌چی پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌كانى ژینگه چه‌ند دره‌ختى بڕیوه‌ته‌وه و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش داویه‌تییه دادگا.
پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وێته ناو بازاڕى ئه‌م ناحیه‌یه.
کۆسار مەحمود، بەرپرسی هۆشیاری و راگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، دوای ئەوەی لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی فەرمانگەكه‌یان سەردانی شوێنى جێبەجێکردنی پڕۆژەه‌یان کردبوو، رێنمایی پێویستیان به خاوه‌ن پڕۆژه‌كه دابوو بۆ پاراستنی درەختەکان لەکاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بەڵام ده‌ڵێت “گوێی به رێنماییه‌كانمان نه‌داوه و دره‌خته‌كانى بڕیوه‌ته‌وه”.
دره‌خته‌كان له جۆرى توون و زۆربه‌یان دره‌ختى به‌ته‌مه‌نن.
وتیشی “وه‌كو فه‌رمانگه‌ى ژینگه داواى یاساییمان له‌سه‌ر خاوه‌نى پڕۆژه‌كه تۆمار كردووه و چاوه‌ڕێى رێكاره‌كانى دادگاین”.
به‌پێی ماده‌ى 42 ـى هه‌مواركراوى یاسای چاككردن و پاراستنى ژینگه له ساڵى 2008، هه‌ركه‌سێك له‌خۆیه‌وه دار و دره‌خت ببڕێت و پێشێلی رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان بكات، ئه‌وا دوو جۆر سزاى بۆ داندراوه، یه‌كه‌میان پێبژاردن له 150 هه‌ار دینار تاوه‌كو 200 ملیۆن و دینار و یاخود به‌ندكردنى له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت.
کۆسار مەحمود ده‌ڵێت، دوكانداره‌كانى ناو بازاڕی ناحیه‌كه‌ش به بڕینه‌وه‌ى ئه‌م دارانه ناڕازین.