"پێنج هاوڕێم فێڵیان لێکراوە"

گێچەڵ و قۆڵبڕینی ئەلیکترۆنی لە کەرکوک خەریکە دەبێتە دیاردە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

گێچەڵ و قۆڵبرینی ئەلیکترۆنی لە کەرکوک خەریکە دەبێتە دیاردە و لە چەند مانگی رابردوودا دەیان کەس هەڵخەڵەتێندراون، بۆیە سیمینارێک بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان لەناو بینای پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو.

شاهۆ خورشید سەرۆکی تیمی خۆبەخشی سەرکردە مرۆییەکان بە 964ـی وت، “رۆژانە چەندین کەس لە گەنج و پیر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گێچەڵیان پێدەکرێت و قۆڵیان دەبڕێت، بۆیە ئەمڕۆ سێشەممە 18.11.2025 ئەو مەترسیانەمان لە رێگای شانۆ و وتارەوە خستەڕوو”.

باسی لەوەشکرد، هەر مانگی رابردوو پێنج هاوڕێی فریودراون و فێڵیان لێکراوە، خۆیشی خەریکبووە تووش ببێ، بەڵام زوو پێیزانیوە و فریای خۆی کەوتووە.

شاهۆ خورشید داوای لە هاوڵاتیان کرد، هەرکات تووشی ئەو حاڵەتانە بوون، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 911ـەوە بکەن یان پۆلیس و ئاسایشی نیشتیمانی لەو بابەتە ئاگادار بکەنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

داوا دەکرێت هاوڵاتیان چاوکراوەبن سەروەت و سامانیان بۆ ...

داوا دەکرێت هاوڵاتیان چاوکراوەبن سەروەت و سامانیان بۆ قازانج نەدەن بەکەسانی دیکە

پۆلیس لە کەرکوک بە کەتنێکی زانی و 31 کەسی قاچاغی دەستگیر...

پۆلیس لە کەرکوک بە کەتنێکی زانی و 31 کەسی قاچاغی دەستگیر کرد