بازاڕی نیشتمان لە هەولێر
ماوەیان بۆ دانراوە
داوا دەکرێ زیادەڕۆییەکانی ناو بازاڕی نیشتمان لە هەولێر لاببرێن
964+
ئەحمەد مستەفا
کارگێڕیی پڕۆژەی داون تاون لە هەولێر دەیەوێت، هەر دوکاندارێک لە بازاڕی نیشتمان و لەو شوێنەی کاری تێدا دەکات، کەلوپەلەکانی لەناو دوکانەکەیدابێ، نابێ شۆستە و بەردەمی دوکانەکەی بگرێ و هاوڵاتی بە زەحمەت هاتوچۆ بکەن.
پڕۆژەی داون تاون، لە نووسراوێکدا کە 964 بینوویەتی، باس لەوە دەکات، ئاگادارى سەرجەم کرێچییەکان “دوکاندارەکانی” بازاڕى نیشتمان دەکەن، كه پێویستە پابەندبن بە بڕگەکانی گرێبەستی کۆمپانیای داون تاون لەگەڵیان، زیادەڕۆییەکانیان لاببەن.
پڕۆژەکە وەک دەرفەت تا رۆژی 22.11.2025ی وەک دواوادە داناوە و ئەمڕۆ سێشەممە 18.11.2025 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسراوەکەیان بڵاوکردووەتەوە.
کارگێڕیی پڕۆژەکە باسی لەوەکردووە، سەرجەم ئەو زیادەڕۆییانە لاببرێت و هەڵبگیرێت، کە كراوەته سەر سنوورى كۆمپانياكەیان، به پێچەوانەوە كۆمپانیاکەیان ناچار دەبێت لایان ببات، لایەنی دووەمیش دەرئەنجامە ياسايیەكان له ئەستۆ بگرێت .
