زیاتر له‌ 50 ملیمه‌تر باریوه‌

له ‌ده‌شتى هه‌ریر و باتاس باران په‌ڵه‌ى داوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى قه‌زاى هه‌ریر جوتیارانى سنووره‌كه‌ دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ده‌شتى هه‌ریر و باتاس باران په‌ڵه‌ى داوه‌ و تاوه‌كو ئێستاش زیاتر له‌ 50 ملیمه‌تر باران باریوه‌.

فه‌ریق حه‌سه‌ن عه‌بدولره‌حمان، سەرۆکی بەشی کشتوکاڵی هەریر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەمساڵ تاوه‌کو ئێستا 50.3 ملیمه‌تر باران له‌سنووره‌كه‌ى باریوه‌ و پارساڵ تاوه‌کو ئەم بەروارە 43.8 و پێراریش تاوه‌کو ئەم بەروارە 46.1 ملیمه‌تر باران باریبوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ گومانی تێدا نیە كه‌ له‌ ناوچەکەیان پەڵەی تەواوی بۆ داچاندنی گەنم و بەرووبوومە دانەوێلیەکان و گژوگیا داوە، بەوپێیەی ئەو رێژە بارانەی تاوه‌كو ئێستا باریوە لە ماوەی سێ رۆژوە لەسەرخۆ و بەردەوام باریوە.

سه‌نگاو وه‌كو یه‌كه‌م شوێنى هه‌رێمى كوردستان باران ...

سه‌نگاو وه‌كو یه‌كه‌م شوێنى هه‌رێمى كوردستان باران په‌ڵه‌ى دا

نه‌دانى په‌ڵه‌ى باران 90% داچاندنى گه‌نمى له‌ هه‌رێم...

نه‌دانى په‌ڵه‌ى باران 90% داچاندنى گه‌نمى له‌ هه‌رێمی كوردستان دواخستووه‌

دانیشتوانی گوندی وەلی ھەیەر بۆ بارینی باران ئاژەڵیان ک...

دانیشتوانی گوندی وەلی ھەیەر بۆ بارینی باران ئاژەڵیان کردە قوربانی