هەولێر
نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری: لەیەک مانگدا 1400 نەشتەرگەریمان ئەنجامداوە
964+
وریا فەتاح
سەرەڕای نۆژەنکردنەوەکان، نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری ئامارێکی چڕوپڕی خزمەتگوزارییەکانی بۆ مانگی تشرینی یەکەمی 2025 بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەیان هەزار هاوڵاتی سوودمەندبوون.
راگەیاندنی نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری ئاشکرای کرد، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2025دا، کۆی گشتی سەردانی راوێژکارییەکان گەیشتووەتە 42,790 سەردان، لەم ژمارەیە، 23,045 سەردان تایبەت بووە بە راوێژکارییەکانی نەخۆشخانەی رزگاری و 19,745 سەردانیش بۆ فریاکەوتن بووە.
وەک روونکراوەتەوە، لە بەشی فریاکەوتن، 5,432 نەخۆش پێشوازییان لێکراوە و 1,925 نەخۆشیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون، سەنتەری هەناسە 851 نەخۆشی چارەسەر کردووە و 21 حاڵەتی مردنیش تۆمار کراوە.
لە بواری پشکنینی پزیشکیدا، 6,246 سۆنار، 11,458 تیشک، 715 ڕەنین (MRI) و 1,800 سیتی سکان ئەنجام دراوە. پشکنینەکانی تاقیگەش ژمارەیەکی پێوانەییان تۆمار کردووە بە 44,401 پشکنین.
ژمارەی گشتی نەشتەرگەرییەکان 1,414 نەشتەرگەری بووە، کە 725 نەشتەرگەری گشتی و 283 نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ، 267 نەشتەرگەری میزەڕۆ، 42 نەشتەرگەری ڕوو و شەویلاگ، و 96 نەشتەرگەری شکان لەخۆگرتووە. سەنتەری هاوچەرخ 211 حاڵەتی چارەسەر کردووە و 3 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە و 130 چاندنی ددان ئەنجامدراون. سەنتەری چارەسەری گرێ و شێرپەنجەش خزمەتی بە 3,075 نەخۆش کردووە.