حاجیانی کوردستان لە وەرزی حەجی 2025 - وێنە؛ ئەرشیفی 964
زیاتر لە 400 کۆمپانیا
کۆمپانیاکانى حەج هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە هەڵسەنگاندنی ئەو کۆمپانیایانە دەکرێت کە ناویان تۆمار کردووە بۆ یاوەریکردنی حاجیان لە رێگەی دەروازەی ئەلیکترۆنی حەجەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، لەگەڵ نووسینگەکانی حەج و عومرە لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پێکهێنراوە، بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و تیروپشک بۆ ئەو کۆمپانیایانەی داواکارییان پێشکەش کردووە.
لیژنەکە ماوەی چەند رۆژێکە دەستی بەکار کردووە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا، بەپێی خشتەیەک، هەموو کۆمپانیا بەشداربووەکان ئاگادار بکرێنەوە و چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت، پاشان ناویان دەخرێتە تیروپشکی ئەلیکترۆنییەوە.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 400 کۆمپانیا بە شێوەی فەرمی مۆڵەتیان وەرگرتووە و بڕیارە بۆ وەرزی حەجی 2026 زیاتر لە 100 کۆمپانیا یاوەریکاری حاجیان بن لە پرۆسەی حەجدا.