پرۆسەی ژماردنی دەنگدانی تایبەت - فۆتۆ: 964
زۆرترینى لە سلێمانى بووە
لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 290 هەزار دەنگى پوچەڵ هەبووە
964+
وریا فەتاح
بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى عێراق، لە هەرێمى کوردستان 289 هەزار و 205 دەنگى پوچەڵ هەبووە کە دەکاتە رێژەى 13.34%.
بەپێى داتا و ئامارى کۆتایى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، لە هەرسێ پارێزگاکەى (هەولێر، سلێمانى، دهۆک)، 2 ملیۆن و 168 هەزار و 116کەس دەنگى داوە، لەو ژمارەیە 1 ملیۆن و 878 هەزار و 911 کەس دەنگى دروتسبووە، لەو ژمارەیە 289 هەزار و 205 دەنگ پوچەڵ بووە.
زۆرترین دەنگى پوچەڵ لە پارێزگاى سلێمانى بووە و کەمترینى لە پارێزگاى دهۆک بووە بەم شێوەیەى خوارەوە:
– لە پارێزگای هەولێر 116هەزار و 900 دەنگی پووچەڵ و 683 هەزار و 989 دەنگى دروست، هەبووە.
– لە پارێزگای سلێمانی 137هەزار و 611 دەنگی پووچەڵ و 604 هەزار و 645 دەنگى دروست هەبووە.
– لە پارێزگای دهۆک 34 هەزار و 694 دەنگی پووچەڵ و 590 هەزار دەنگى دروست، هەبووە.
دەنگى دراو لە هەر پارێزگایەک بەم شێوەیە بووە:
هەولێر 800 هەزار و 889 دەنگ
سلێمانى 742 هەزار و 256 دەنگ
دهۆک 624 هەزار و 971 دەنگ.
کۆى گشتى:
2 ملیۆن و 168 هەزار و 116 دەنگ دراوە، لەو ژمارەیە 1 ملیۆن و 878 هەزار و 911 دەنگى دروست و 289 هەزار و 205 دەنگى نادروست بووە.