73 نه‌خۆشیشیان بینى
تیمێکی ئیتالی 19 نه‌شتەرگەریان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دهۆك ئەنجامدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى پارێزگاى دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیمێكی پزیشكى ئیناڵى له پارێزگاكه‌یانه و ئه‌مڕۆ توانیویانه 19 نه‌شته‌رگه‌رى بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجام بده‌ن.
هاتنى ئه‌م تیمه به‌پێی یاداشتنامه‌یه‌كه كه له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شگتى ته‌ندروستى دهۆك و رێكخراوى هیڤى ئیتاڵی و چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ى ئه‌و وڵاته، واژۆكراوه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌و تیمه ئیتاڵییه‌ى له دهۆكن پزیشكه‌كانى له باشترین نه‌خۆشخانه‌كانى وڵاته‌كه‌یانن.
ته‌ندروستى ده‌ڵێت، تیمه‌كه 19 نه‌شته‌رگه‌رى و قه‌سته‌ره‌ى دڵیان بۆ نه‌خۆشه‌كانى دهۆك ئه‌نجامداوه، له‌وانه‌ش 17 یان منداڵ بوون و 73 نه‌خۆشیشیان بینیوه.