لە قەزای حاجیاوا

قوڕ و لیتە و زبڵ و خاشاک گەڕەکێکی هەراسان کردووە

964+

باخان تۆفیق

قوڕ و لیتەی دوای بارانی وەرزی زستان گەڕەکی نەمرودی لە قەزای حاجیاوا هەراسان کردووە، وەک دانیشتوانی گەڕەکەکە باسی دەکەن قوڕ و لیتە، بۆنی پاشماوەی ئاژەڵ و پاشماوەی خاشاک و نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرەتایەکان تەنگی پێهەڵچنیون؛ سەرۆکی شارەوانی قەزاکەش دەڵێت، ” بۆ چارەسەری کێشەکان پلانمان هەیە بەڵام پارە نیە”.

گەڕەکی نەمرود دەکەوتۆتە قەراخی قەزاکە و لەسەر رێگای سەرەکی شاخی ماکۆکە، دانیشتوانەکەی گازندەی ئەوە دەکەن کە کۆمەڵەکێك گرفتیان هەیە و بەشێوەیەک هەراسان بوونە کە زۆرێک لە ماڵەکان دەیانەوێت لە گەڕەکەکە بڕۆن.

ئارام عومەر دانیشتووی گەڕەکەکەیە و بە بێ تاقەتی و توڕەییەوە لەبارەی دۆخەی گەڕەکەکەیان بە 964ـی وت،” جگە لە بوونی قوڕ و لیتە و نەبوونی شەقام و ئاوەرۆ لە گەڕەکەکەمان زبڵ و خاشاک و پاشەرۆی ئاژەڵ هەراسانی کردوین، دەمانەوێت خزمەتگوزاری بگاتە گەڕەکەکەمان و رێگریش بکرێت لە فڕێدانی پاشماوە و زبڵ، تەواو بێزاربوینە لەم دۆخە”.

لە بارەی چارەسەری ئەم گرفتانە رەمزی خالید، سەرۆکی شارەوانی حاجیاوا بە 964ـی راگەیاند،” بۆ چارەسەری کێشەکان پلانمان هەیە بەڵام پارە نیە، داهاتی ناوخۆشمان کەمێک لە بەردەستە بەڵام چونکە لە بانکەکاندا پارە نیە ناتوانین بەردەستی بکەین بۆیە هەموو کارەکانمان وەستاوە”.

وتیشی،” هەفتەی داهاتوو کۆبونەوەیەک دەکەین لەگەڵ بەڕیوەبەری ناحیە و ئاسایش بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری تایبەت لەبەرامبەر ئەو شۆفێری بارهەڵگرانە کە زبڵ و خاشاک و پاشەڕۆ لە گەڕەکەکە فڕێدەدەن”.

بارانبارین ئاوی سەنتەری دهۆک و دەورووبەری كردە قوڕاو

بارانبارین ئاوی سەنتەری دهۆک و دەورووبەری كردە قوڕاو

حاڵ و وەزعی عەلوەی هەولێر دوای بارانبارین خراپە و قوڕ و...

حاڵ و وەزعی عەلوەی هەولێر دوای بارانبارین خراپە و قوڕ و لیتە دایپۆشیوە