پڕۆژەی ئاوی خاس قوڕاو بووە - وێنە؛ ئەرشێفی پڕۆژەی ئاوی خاس
دەست بە ئاوەوە بگرن
ئاوی ماڵان لە قەڵادزێ ئەمڕۆ بەرنادرێتەوە
شۆڕش قادری
بەهۆی لێڵی و قوڕابوونی ئاوی زێی بچووک، ئەمڕۆ ئاوی ماڵان لە قەڵادزێ بەرنادرێتەوە، بۆیە دانیشتووانی ئەو شارە دەست بە ئاوەوە بگرن با پەکتان نەکەوێ.
پڕۆژەی ئاوی خاس لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “ئەمڕۆ دووشەممە 17.11.2025 بەهۆی بارانبارین و بەرزبوونەوەی رێژەی لێڵی ئاوی زێی بچوک، پڕۆژەی ئاوی خاس دەوەستێت بۆ ئەوەی زیان بەر تانک و فلتەرەکانی پڕۆژەکە نەکەوێت”.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر بەو هۆیەوە ئەمڕۆ ئاوی خواردنەوە دابەش ناکرێت، بەڵام سبەینێ دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکە و پاکبوونەوەی ئاوی پڕۆژەکە، پێدانی ئاو بە هاوڵاتیان دەستپێدەکاتەوە.
سەرچاوەی سەرەکیی پڕۆژەی ئاوی خاس، ئاوی زێی بچووکە کە 95٪ـی ئاوی ماڵانی قەڵادزێ دابین دەکات.