حاجیانی کوردستان لە وەرزی حەجی 2025 - وێنە؛ ئەرشیفی 964
زیاتر لە پێنج هەزار کەس ناویان دەردەچێت
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوى حاجیان دەکرێت
964+
وریا فەتاح
دواى چاوەڕوانییەکى زۆر، ئەمڕۆ تیروپشکى ناوى حاجیان بۆ وەرزى حەجى 2026 ئەنجام دەدرێت و تێیدا زیاتر لە پێنج هەزار کەس ناویان دەردەچێت.
بڕیارە تیروپشکەکە، کاتژمێر 11ـى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت کە تێیدا 89 هەزار کەس بەشێوەى ئەلیکترۆنى ناوى خۆیان بۆ وەرزى حەجى 2026 نوسیووە.
بەپێى لێدوانێکى پێشوترى کاروان ستوونى بۆ 964، “ناوى پێنج هەزار و 135 کەس کە پشکى هەرێمى کوردستانە، لە تیروپشکەکە دەردەچێت”.