ئێوارەى ئەمڕۆ روویدابوو

بارەگاى تەقەدووم لە دووبز داخرا؛ لەسەر رووداوى تەقەکردنى پاسەوانى پەرلەمانتارێکیان

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى، دوانیوەەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، پاسەوانانى پەرلەمانتارێکى تازە دەرچووى لە دووبز هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و بە چەک تەقە لە ماڵەکە دەکەن، سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارەکەى تەقەدوم تۆمارکرا و بەهۆیەوە بارەگاى تەقەدوم لە دوبز داخرا.

رووداوەکە بەمشێوەیە بووە، کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆ، ژمارەیەک پاسەوانى پەرلەمانتارێکى تازە دەرچووى تەقەدووم بەناوى موهەیمەن حەمدانى، هەڵدەکوتنە سەر ماڵى کەسێک بە چەک تەقە لە ماڵەکە دەکەن و زیانێکى زۆرى پێدەگەیەنن، هۆکارەکەش بەپێى قسەى سەرچاوەیەکى ئەمنى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کەسێک بەناوى نۆفەل بەردەوام لە تۆڕى کۆمەڵایەتى رەخنەى لە موهەیمەن گرتووە.

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە 964ـى وت،”دواى رووداوەکە نۆفەل و کچێکى ماڵەکە و دایکى نەوفەل لەگەأ ئەفسەرێکى سوپاى عێراقى و دوو نائیب زابت، سکاڵاى یاساییان لەسەر پەرلەمانتارەکە تۆمار کردووە.

بەپێى سەرچاوەکە، کەمێک لەمەوبەر بارەگاى تەقەدوم کە حەلبوسى سەرۆکایەتى دەکات لە دووبز داخراو هێزێکى سوپاى عێراق بە سێ هەمەڕى سەربازییەوە لەبەردەم بارەگاکە وەستاون.

سکاڵەکە لەسەر ئەوەیە کە ئەو پەرلەمانتارە بەچەک هێرشى کردووەتە سەر ماڵیان و تەقەى لێکردوون و بووەتە هۆى دروستبوونى مەترسى، هەرچى ئەفسەرەکەى سوپاى عێراقە سکاڵاکەیان تایبەتە بەوەى کە سوپای عێراقی و پۆلیس بۆ بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزێکە گەیشتونێتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام پەرلەمانتارەکە زلـلەیەکی کێشاوە بە دەموچاوی ئەفسەرێکی هێزە سەربازییەکە عێراق.

پاسەوانانى پەرلەمانتارێک ماڵێک دەدەنە بەر گولـلە

پاسەوانانى پەرلەمانتارێک ماڵێک دەدەنە بەر گولـلە