مه‌ترسی دروستى لافاو دروست مه‌كه‌ن
له كۆیه داوا له هاوڵاتیان ده‌كرێت سەرە مەنهۆڵەکان بە موکێت دانەپۆشن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى قه‌زاى كۆیه، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كا‌ته‌وه، نه‌كه‌ن سه‌رمه‌نهۆڵه‌كان به موكێت دابپۆشن چونكه مه‌ترسی كۆبوونه‌وه‌ى ئاوى بارانى لێده‌كرێت و دواتریش زه‌ره‌ر به خۆیان ده‌گه‌ینێت.
شاره‌وانى ده‌ڵێت، دوابەدوای ئەوەی لە سێ ساڵی رابردوو چارەسەری ئاوەڕۆی بەشێکی هەرەزۆری شەقامەکانی کۆیە کرا، لەو شوێنانە داواکارین هاوڵاتیان هاوکاری شارەکەیان بن سەرە مەنهۆڵەکان دانەپۆشن بە موکێت و هیچ مەوادێکی تر چونکە ئەوە دەبێتە هۆکاری وەستانی ئاو .
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بۆ ناو کۆڵانەکانی گەڕەکی زانکۆ، باسکی عاڕەبیان، ئازادی، نسێ، کەکۆن، کانی، مەندیلان، زرێبار، حەمامۆک، حاجیلە و رووناکی کە زیاتر لەدوو ساڵە رەزامەندی پڕۆژەی ئەنجامدانی ئاوەڕۆ و کۆنکریتی بۆ کراوە، داواکارین بە زووترین کات دڵنیایی پێدانی پارە بە کۆمپانیاکان بدرێت تاوه‌كو بتواندرێت ئەو گەڕەکانەش کۆنکریت بکرێن.
سەرە مەنهۆڵ پێنج کەسی بە گرتندا